گۆڤاری کۆزان ژمارە 5 | Page 36

‫قەسیدەی تـۆ‬ ‫رێژیر ئیسماعیل ـ قۆناغی دووەمی ماتماتیک‬ ‫هەموو شەوێک قەسیدەی (تۆ)‬ ‫ئەنوسمەوە، هەر تەواو نابم‬ ‫بەڵک و تازە لە باسی جوانیتم‬ ‫هێشتا چیم نوسیوە‬ ‫ئیتر ئەبێ شەوانە بەدەم خەیاڵەوە‬ ‫بە نووسینەوەی (تۆ) وە سەرقاڵبم‬ ‫هێندە تەنیات کردووم‬ ‫هێندە خەیاڵت کوشتوم‬ ‫گەر لەسەرە مەرگیش (تۆ)‬ ‫لە بری وەسیەت بنوسمەوە‬ ‫هەر تەواو نابم‬ ‫تۆ .. بەڵێ (تۆ)‬ ‫(تۆ) چەشنی ئەستێرە کلکدارەکان‬ ‫بەسەر ئاسمانی خەیالم داهاتی و ڕۆشتی‬ ‫ئیدی منیش کەوتمە‬ ‫حەسرەتی بینینەوەت کە مەحاڵە‬ ‫(تۆ) پاساری ئاسا‬ ‫لە بەهاری عومرم دەرکەوتی و هەڵفڕی‬ ‫ئەی یار ئێستا عومرم خەزانە‬ ‫ئەفسوس هاتنی (تۆ)ش هەر خەیاڵە‬ ‫(تۆ) کوژەری خەونی من و‬ ‫(تۆ) لەناوبەری خۆشبەختی من و‬ ‫(تۆ) ڕێونکەری ژینی من !!‬ ‫تۆ .. بەڵێ هەر (تۆ)‬ ‫ئەی دۆزەخ ئاسا !!‬ ‫53‬ ‫ژماره (5) ب ‌هارى 5012‬ ‫ه‬ ‫‌‬