گۆڤاری کۆزان ژمارە 5 | Page 33

‫پیجن و کریۆل‬ ‫سوداد ڕەسووڵ‬ ‫فاکەڵتیی پەروەردە ــ زانکۆی سۆران‬ ‫كۆزان‬ ‫زمان و كلتوور‬ ‫یەکێک لە ش������وێنەوارەکانی کۆلۆنیالیزم لە سەدەکانی حەڤدەم‬ ‫و ه������ەژدەم و ن������ۆزدم لە ئەفەریقی������ا و ئاس������یا و ئەمەریکا،‬ ‫دەرکەوتن������ی چەند جۆرە زمانێک������ی هاوبەش بوو لە واڵتە‬ ‫کۆلۆنیک������راوەکان، کە بە پیجن و کریۆل ناس������راون. ئەم‬ ‫زمانانە بە هۆی ئەوەی کە ڕێزمانێکی ڕێکوپێکیان نییە‬ ‫و بە هۆی ئ������ەوەش کە ل������ە ڕووی پلەوپایەی زمانییەوە‬ ‫ئاس������تیان نزمە، هەندێک جار بە نیوەزمان یان زمانی س������اوا‬ ‫یان من������دااڵن ناویان دەبرێ، بەاڵم بەم دواییە ل������ە الیەن زمانەوانەکان‬ ‫بە ش������ێوەیەکی بەرچاو توێژینەوە لەس������ەر ئەم زمانانە دەستی پێ کرد،‬ ‫چونکە ئەم زمانانە ئەمڕۆ خەڵکێکی زۆر قس������ەی پێ دەکەن و زمانی‬ ‫هاوبەش������ی کۆمەڵە خەڵکێکی جیاوازە بە زمانی جیاواز، لە هەندێک‬ ‫واڵت ب������ە ڕادەی������ەک بایەخی پەیدا کردووە بووە بە زمانی ڕەس������می و‬ ‫سیس������تەمی ئی������دارەی واڵتی پێ بەڕێوە دەچێ، ئەم������ە بێجگە لەوەی‬ ‫ک������ە ئەم زمانانە هەرچەندە ل������ە ڕووی مێژووییەوە زمانی نوێن، بەاڵم‬ ‫ئەم������ڕۆ وەک دیاردەیەکی نوێی زمانی دەبن بە کۆمەڵە زمانێک کە‬ ‫پاشخانێکی کولتووری و سیاسی و کۆمەاڵیەتییان بۆ پەیدا بووە.‬ ‫لەم کورتە باس������ە هەوڵ دەدین ئەم دوو جۆرە زمانە بناس������ێنین و لەگەڵ‬ ‫هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئەم زمانانە و پاشەڕۆژیان.‬ ‫پیجن ‪Pidgin‬‬ ‫زمانێکی یاریدەدەر و پاش������کۆیە لەالیەن خەڵکێکەوە دروست کراوە کە‬